روفیا صدیق عبداللە؛ ندوی محمد محمد شریف
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەزانینی جۆرێتی ژیانی هەڵچوونی لای مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان وجیاوازی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەزانینی جۆرێتی ژیانی هەڵچوونی لای مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان وجیاوازی لە ئاستی جۆرێتی ژیانی هەڵچونیيان بەپێی گۆڕاوەکانی (ڕەگەز، ساڵانی خزمەت، باری کۆمەڵایەتی)،لەپێناو هێنانەدی ئەم ئامانجانەش توێژەر میتۆدی وەسفی بەکارهێناوە،سامپڵی توێژینەوەکە پێکهاتوە لە(353)مامۆستا لە هەردوو ڕەگەزی نێرومێ،ئامڕازەکانی توێژینەوەکە بریتی بووە لە ئامادەکرنى پێوەرێک بۆ پێوانەى جۆرێتی ژیانی هەڵچوونی کەلە(40)بڕگە پێکهاتووە، توێژەر تایبەتمەندییە سایکۆمەترییەکانی وڕاستگۆی و جێگیری پێوەرەکەی دەرهێننا،بە مەبەستی چارەسەرکردنی داتاو زانیارییە کۆکراوەکان،توێژەر کەرەستە ئامارییەکانی(چوارگۆشەى کای وبەهاى T بۆ یەک نمونە وبەهاى T بۆ دوو نمونەى سەربەخۆ وهاوکۆڵکەى پەیوەندى پێرسون وهاوکۆڵکەى ئەلفا کرونباخ وهاوکۆلکەى سپیرمان- براون ولادانى پێوەری ... ) بەکارهێناوە، لەگرنگترین ئەنجامە بەدەست هاتووەکان بریتی بووە لە وەی ئاستی جۆرێتی ژیانی هەڵچوونی لە ئاستێکی باش بوو لەلای مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان،هەروەها جياوازی نییە لە ئاستی جۆرێتی ژیانی هەڵچوونی بەپێی رەگەزو ساڵانی خزمەت وباری کۆمەڵایەتی لەلای مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان.